سعوودیه‌: ئێران بە چەكی دروست كراوی وڵاتەكەی و لە خاكی خۆیەوە ھێرشه‌كه‌ی كردووه‌

حكومەتی سعوودیه‌ نامەیەك ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات

K24- هه‌ولێر:

دوای پەرەسەندنی ئاڵۆزیەكان لە ئەنجامی ھێرش بۆسەر دامەزراوە نەوتیەكانی ئارامكۆی سعوودیه‌، ریاز لە نامەیەكدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان چۆنیەتی ئەنجامدانی ھێرشەكە دەخاتە روو.

لە نامەكەدا ھاتووە كە ئێران بە چەكی دروست كراوی وڵاتەكەی خۆی و لە خاكی خۆیەوە ھێرشی كردۆتە سەر دامەزراوە نەوتیەكانی سعوودیه‌.

ئەو نامەیە دوای ئەوە دێت كە دوێنێش نەتەوە یەكگرتوەكان بریاری دا بە ناردنی لێژنەیەك بۆ سعوودیه‌ بە مەبەستی لێكۆلینەوە لە رووداوەكە.

ھاوكات فەرەنساش ژمارەیەك پسپۆر بۆ لێكۆلینەوە لە ھێرشەكە دەنێرێتە سعوودیه‌.

H.B