بۆچی پاتریۆتی ئه‌مه‌ریكی ئارامكۆی سعوودی له هێرش نه‌پاراست؟
شاره‌زا سه‌ربازییه‌كان هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كه‌ن

K24 - هه‌ولێر:
هه‌فته‌ی رابردوو، هێرشكرایه سه‌ر هه‌ستیارترین خاڵی ئابووری سعوودیه و دوو گه‌وره پاڵاوگه‌ی گه‌وره‌ترین كۆمپانیای نه‌وتی جیهانی بۆردومان كران، كه ئارامكۆیه.
ئه‌گه‌رچی سعوودیه بۆ پاراستنی سنووره ئاسمانییه‌كان پشت به سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی ئه‌مه‌ریكی ده‌به‌ستێت، كه "پاتریۆت"ـه و به مانای نیشتمانپه‌روه‌ر دێت، به‌ڵام بوونی ئه‌و سیسته‌مانه نه‌بوونه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م هێرشه‌كان و زیانی زۆر به كۆمپانیاكه كه‌وت و هه‌نارده و به‌رهه‌مهێنانی نیوه‌ی نه‌وتی سعوودیه راگرت.
جۆزیف دانفۆرد، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هاوبه‌شی سوپای ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، هیچ سیسته‌مێكی به‌رگری مووشه‌كی نییه، بتوانێت به ته‌نها رێگری له هێرشێكی هاوشێوه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كۆمپانیای ئارامكۆ بكات.
پنتاگۆن له زاری ئه‌و جه‌نه‌راله ئه‌مه‌ریكییه بڵاویكردووه‌ته‌وه: "ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیداره به رێگریكردن له هه‌ڕه‌شه‌ی دیاریكراو، سیسته‌مێكی فره‌چینه له توانای به‌رگری مووشه‌كی به ته‌واوی ئامێره‌كانه‌وه، كه ده‌توانێت مه‌ترسیی هێرشی له‌و جۆره كه‌مبكاته‌وه، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر هێرشه‌كه له رێگه‌ی پۆلێك فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ده‌بێت".
ئه‌لێكسی لیۆنكۆڤ، شاره‌زای بواری سه‌ربازی رووسی پێشتر رایگه‌یاند، سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی ئه‌مه‌ریكی MIM-104 پاتریۆت، به‌بێ به‌كارهێنانی كۆمه‌ڵه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئاسمانی پێشوه‌خته و كۆنتڕۆڵی AWACS بۆ ئاشكراكردنی لاسلكی، ده‌بێته هاوشێوه‌ی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی رووسی مۆدێل "Buk-M2".
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا پێشتر رایگه‌یاندووه، كه پاتریۆتی ئه‌مه‌ریكی، سعوودیه بۆ سیسته‌می به‌رگری پشتی پێ ده‌به‌ستێت، تایبه‌تمه‌ندییه راگه‌یه‌ندراوه‌كانی هاوشێوه‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه نییه كه له راستیدا هه‌یه‌تی.
سه‌رچاوه: Linta.ru
ئ. م