پۆلیسی هه‌ولێر ورده‌كاری رووداوه‌كه‌ی به‌رده‌م باره‌گای به‌ره‌ی توركمانی ده‌خاته‌ڕوو
هیچ هۆكارێكی سیاسی له پشته‌وه نه‌بووه
K24 – هه‌ولێر:
عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی هه‌ولێر تایبه‌ت بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، رووداوه‌كه‌ی به‌رده‌م باره‌گای به‌ره‌ی توركمانی له شاری هه‌ولێر هیچ هۆكارێكی سیاسی له پشته‌وه نه‌بووه و رووداوێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه و تۆمه‌تباره‌كانیش ده‌ستگیركراوون.
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی هه‌ولێر گوتیشی: شاری هه‌ولێر ئارامه و هێزه ئه‌منییه‌كان رێگه ناده‌ن هیچ كرده‌وه‌یه‌كی دژ به ئارامی هه‌ولێری پایته‌خت رووبدات و ئه‌وه‌ی له به‌رده‌م باره‌گای به‌ره‌ی توركمانی روویداوه، كێشه‌ی چه‌ند كه‌سێك بووه، كه له‌گه‌ڵ پاسه‌وانێكی باره‌گاكه كێشه‌یان هه‌بووه و به شه‌ڕ هاتوون.
روونیشیكرده‌وه، یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانی باره‌گاكه تۆمه‌تباره و ئه‌ویش ده‌بێت ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێت و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ بكرێته‌وه.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، پۆلیسی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه:
روونکردنەوەیەک لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێرەوە
سەبارەت بە دەنگۆی هێرشکردنە سەر بارەگای بەرەی تورکمانی
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی هێرشکردنە سەر بارەگای بەرەی تورکمانی لەلایەن چەند دەزگایەکی میدیایی و راگەیاندنەوە، لەم بارەیەوە بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بەڕێز (لیوای ماف/عبدالخالق طلعت عثمان) روونکردنەوەیەکی دا بۆ یەکێک لە دەزگانی راگەیاندن، تێیدا وتی درەنگانی شەوی رابردوو دوای ئەوەی شوفێرێکی تەکسی دەیەوێ ئۆتۆمبێلەکەی لەبەردەم بارەگای بەرەی تورکمانی رابگرێت، دەمەقاڵی لە نێوان شۆفێری تەکسیەکە و پاسەوانانی بەردەم بارەگای بەرەی تورکمانی دروست دەبێت.
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر رایگەیاند کەوا هیچ مەرامێکی سیاسی لە پشت ئەو ڕووداوە نەبووە وەک لە هەندێ دەزگای راگەیاندن بڵاوبووه‌تەوە، هەروەها جەختی کردەوە لەسەر ئارامی شاری هەولێر و وتی هەولێر ئارامە و پاراستنی تەواوی بارەگا و پارتە سیاسیەکان لە ئەستۆی پۆلیسی هەولێرە و رێگە نادرێت بە هیچ لایەن و بەرەیەک پشێوی بنێتەوە لەو شارە.
خۆشبەختانە، دوای رووداوەکە بە سوود وەرگرتن لە کامێرای چاودێری توانراوە ژمارەی ئۆتۆمبێلەکە بناسرێتەوە و شۆفێری تەکسیەکە دەستگیر بکرێت و مامەڵەی یاسایی لەگەڵی دەستیپێکردووە.