توركیا له رۆژهه‌ڵاتی فورات هێزی خۆی نیشان ده‌دات
سوپای توركیا خۆی بۆ چوونه ناو ناوچه‌كه ئاماده كردووه
K24 - هه‌ولێر:
له چوارچێوه‌ی ههوهڵهكانیدا بۆ فشار خستنه‌سه‌ر سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی قه‌یرانی سووریا، به‌تایبه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، حكوومه‌تی توركیا نمایشی هێز ده‌كات و فڕۆكه‌كانی به ئاسمانی ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فوراتدا ده‌سووڕێنه‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیاریی مێدیاكانی توركیا، دوو فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری جۆری F-16 ئه‌مه‌ریكی سه‌ر به هێزی ئاسمانیی توركیا، بۆ یه‌كه‌مجار به ئاسمانی ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فوراتی سووریادا سووڕاونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیاش روونیكردووه‌ته‌وه، ماوه‌ی سوڕانه‌وه و گه‌ڕانی فڕۆكه‌كان دوو كاتژمێر بووه و له‌وه‌ته‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان ئه‌نقه‌ره درووست بووه بۆ درووستكردنی ناوچه‌ی ئارام له‌وناوچانه، یه‌كه‌مجاره ئه‌و پرۆسه‌یه ئه‌نجام بدرێت".
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیادا هاتووه: "ئه‌و گه‌ڕ و سوڕانه‌وه‌یه له‌چوارچێوه‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ئه‌نجامدراوه، پێش ئه‌وه‌ی دوو فڕۆكه شهڕكهرهكهش بسووڕێنه‌وه، ماوه‌ی شه‌ش جار هێلیكۆپته‌ره‌كان گه‌ڕاون.
له‌لای خۆیه‌وه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا مۆڵه‌تی تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ی به ئه‌مه‌ریكا داوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی به‌رجه‌سته ببینێ له‌سه‌ر ناوچه‌ی ئارام.
پێشتر له‌وباره‌یه‌وه گوتبووی، تا كۆتایی مانگی سێپته‌مبه‌ر چاوه‌ڕان ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی راسته‌قینه و كرده‌ییمان نه‌بینی، ئه‌وكاته پلانی خۆمان بۆ درووستكردنی ناوچه‌ی ئارام جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.
هه‌ر ئه‌مڕۆ هێزی ئه‌مه‌ریكی و توركی، گه‌ڕی دووه‌م له ناوچه‌ی ئارام ئه‌نجام ده‌ده‌ن، پاش ئه‌وه‌ی له 8/9/2019 یهگهم گه‌ڕی پشكنینیان له چه‌ندین ناوچه‌ی رۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا ئه‌نجامدابوو.