دۆناڵد تره‌مپ: سزای زیاتر به سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنین
"تێگه‌یشتنێكی گشتی هه‌یه كه ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست"
K24- هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌میانه‌ی گوتارێكدا له لووتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دووپاتیكرده‌وه، تا ئێران پابه‌ندی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نه‌بێت، سزاكانی سه‌ر ئه‌و وڵاته لانابرێن، بگره دوای هێرشه‌كانی سه‌ر سعوودیه سزاكانمان بۆ سه‌ر ئێران زیاتركردوون و ئاشكراشیكرد، له داهاتوودا سزای زیاتریش به‌سه‌ر تاران‌دا ده‌سه‌پێنن.
تره‌مپ گوتیشی: ئێران سپۆنسه‌ری سه‌ره‌كییه له جیهان و وه‌ك راشیگه‌یاند، تێگه‌یشتنێكی گشتی هه‌یه، كه ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دوای هێرشه‌كانی سه‌ر سعوودیه سزاكانمان بۆ سه‌ر ئێران زیادكرد و گوتیشی: له‌كاتێكدا گه‌لی ئێران شایسته‌ی خزمه‌تی زیاترن، پێویسته سه‌ركرده‌كانی ئێران ده‌ست له هه‌ڕه‌شه‌كانیان هه‌ڵگرن و رهفتارهكیانیان بگۆڕن.
سه‌باره‌ت گرژییه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكاش سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان گوتی: هیوادارین هیچ كات دۆخه‌كه به‌و ئاسته نه‌گات، كه سوپای ئه‌مه‌ریكا به‌كار بهێنین.
تایبه‌ت به پرسی ئابووری و بازرگانی له جیهان، تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، بازرگانیكردن له‌لایه‌ن چه‌ند وڵاتێكه‌وه قۆرخ كراوه و دووپاتیكرده‌وه، ریفۆرم له سیسته‌می بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین.
سه‌باره‌ت به ناكۆكییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باكووریش تره‌مپ گوتی: پێویسته كۆریای باكوور به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ بكات.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌داخه‌وه بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌یه‌وێت درێژه به سیاسه‌تی تیرۆر بدات.
له به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا تیشكی خسته سه‌ر پرسی په‌نابه‌ران به گشتی و پێداگیری له‌وه كرد، تا سه‌رۆك بم رێگه ناده‌م هیچ په‌نابه‌رێكی نایاسایی بێته ناو خاكی ئه‌مه‌ریكا و گوتیشی: دیارده‌ی په‌نابه‌ری نایاسایی كۆمه‌ڵگاكان له‌ناو ده‌بات، بۆیه پێویسته وڵاتان سنووری خۆیان توندتر بكه‌ن
تره‌مپ پاڵپشتی خۆشی بۆ ئازادییه‌كان ده‌ربڕی و جه‌ختی كرده‌وه، پاڵپشتی ئه‌و نه‌ته‌وانه ده‌كه‌ین كه گرنگی به رۆڵی ئافره‌ت ده‌ده‌ن و ده‌بێ پارێزگاری له ئازادی و دیموكراسی جیهان بكه‌ین.
H.B