مێركڵ: هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر ئێران به‌ر له دانوستانه‌كان كارێكی درووست نییه
مێركڵ به جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له تۆهمپ و رۆحانی كۆبووه‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، ئه‌و پێشوازی له دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران ده‌كات، به‌ڵام ناكرێت به‌ر له دانوستانه‌كان سزاكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵبگیرێن و لابردنی سزاكان به‌ر له دانوستانه‌كان كارێكی درووست نییه.
ئه‌م قسانه‌ی مێركڵ له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له په‌راوێزی لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا هاتوون و گوتی: "ئه‌گه‌ر دانوستان له نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا هاتنه ئاراوه من پێشوازی لێ ده‌كه‌م، به‌ڵام كاره‌كه به‌م شێوه‌یه ناكرێت، كه سه‌ره‌تا سزاكان لاببرێن ئیجا ده‌ست به دانوستان بكرێت، به‌ڕای من ئه‌مه كارێكی درووست نییه".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ مێركڵ له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران تاوتوێی ئایندهی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و دۆخی ناوچه‌كه به گشتی كردبوو.
به‌ر له دیداره‌كه‌شی له‌گه‌ڵ رۆحانی، راویژكاری ئه‌ڵمانیا چاوی به دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كه‌وتبوو و گفتوگۆیان له‌باره‌ی دۆسیه‌ی ئێران كردبوو.
لای خۆشییه‌وه سه‌رۆك كۆماری ئێران ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی گۆڕانكاری یانیش چه‌ند هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌كی بچوك له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیدا رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌مه‌ریكا سزاكانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی لا ببات.
H.B