واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی ئاشكرا ده‌كرێت
پارتی: هیچ كێشه‌یه‌ك له په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا نییه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕه‌تیده‌كاته‌وه ئێستا هیچ گرژییه‌ك له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتیدا هه‌بێت.
كاكه‌مین نه‌جار له وه‌ڵامی پرسیارێكی كوردستان24دا ئاشكراشی كرد، سبه‌ی جارێكی دیكه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه و له‌و كۆبه‌وونه‌وه‌یه‌شدا گفتوگۆ له‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق.
گوتیشی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی دروستكردنی لیستی هاوبه‌ش له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له نێوان شاندی پارتی و یه‌كێتی ده‌كرێت.
H.B