سعوودیه: ناكرێت هێرشی سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان بێ وه‌ڵام بمێنێته‌وه
"دڵنیاین ئه‌و چه‌كانه‌ی له‌و هێرشی سه‌ر كۆمپانیای ئارامكۆ به‌كارهاتوون درووستكراوی ئێرانن"
K24- هه‌ولێر:
عه‌ره‌بستانی سعوودیه دووباره ئێران به هێرشی سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆ تۆمه‌تبار ده‌كاته‌وه و دووپاتیش ده‌كاته‌وه، نابێت ئه‌و هێرشه بێ وه‌ڵام بمێنێته‌وه و پێویسته ئێران به‌رگه‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و كاره‌ی بگرێت.
عادل جوبه‌یر، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه له میانه‌ی گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان له په‌راوێزی كاره‌كانی لوتكه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیۆیۆرك رایگه‌یاند، ناكرێت هێرشی سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی سعوودیه بێ وه‌ڵام بمێننه‌وه، پێویسته ئێران به‌رگه‌ی لێكه‌وته‌كانی ئه‌و كاره‌ی بگرێت.
جوبه‌یر دووپاتیكرده‌وه، سعوودیه تیمێكی پێكهێناوه كه لێكۆڵینه‌وه له‌و هێرشه ده‌كه‌ن و گوتی: "عه‌ره‌بستانی سعوودیه دڵنیایه كه ئه‌و چه‌كانه‌ی له‌و هێرشه به‌كارهاتوون درووستكراوی ئێرانن".
هه‌روه‌ها جارێكی دیكه جه‌ختی كرده‌وه، "بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه، وڵاته‌كه‌ی تاوتوێی بژارده‌كانی سیاسی، ئابووری و سه‌ربازی له دژی ئێران ده‌كات، به‌ڵام دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌كان بڕیاری خۆیان له‌و باره‌یه‌وه ده‌ده‌ن".
وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی هیچ وڵاتێك له به‌ئامانجكردن پارێزراو نییه" و گوتیشی: "پێویسته سنوورێك بۆ ئێران دابنرێت"، جه‌ختیشی كرده‌وه، "ئه‌گه‌ر ئه‌و لێهاتوویی و پیشه‌ییه‌ی كۆمپانیای ئارامكۆ له‌سه‌ر ئاستی جیهان هه‌یه‌تی نه‌بوایه، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت ده‌گه‌یشته 150 دۆلار".
دوێنێش عادل جوبه‌یر، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیۆیۆرك دووپاتیكرده‌وه، رێككاری پێویست بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران ده‌گرنه‌به‌ر، راشیگه‌یاند، دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌كان بژارده‌ی سه‌ربازی تاوتوێ ده‌كه‌ن.
H.B