ئێران.. سێ هاووڵاتی كورد له سێداره دران
ناسنامه‌كانیان بڵاوده كرێته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
سزای له سێداردان به‌سه‌ر 3 هاووڵاتی كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له ئورمیه جێبه‌جێ كرا.
به گوێره‌ی وێبسایتی هه‌نگاوی تایبه‌ت به مافه‌كانی مرۆڤ، رۆژی چوارشه‌ممه، 25ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2019، سزای له سێداره‌دان به‌سه‌ر سێ گه‌نجی كورددا سه‌پێنراوه، كه دووانیان خه‌ڵكی ناوچه‌ی "دزێی مه‌رگه‌وه‌ڕ" و یه‌كێكیشیان خه‌ڵكی ئورمییه‌یه.
وێبسایته‌كه ناسنامه‌ی هه‌رسێ گه‌نجه كورده‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانیش، تۆمه‌تی بازرگانیكردن به مادده‌ی بێهۆشكه‌ریان دراوه‌ته پاڵ.
به گوێره‌ی وێبسایته‌كه، هه‌ریه‌ك له ره‌ئووف حاجی سدیق، ناسراو به ئازادی‌خا، ته‌مه‌ن 39 ساڵ، خه‌ڵكی ناوچه‌ی دزێی مه‌رگه‌وه‌ڕ، ئیبراهیم محه‌ممه‌دپوور، ناسراو به شه‌ماڵ و كوڕه پووری ره‌ئووف، خه‌ڵكی ناوچه‌ی دزێی مه‌رگه‌وه‌ڕ و دانیشتووی مه‌هاباد، شه‌هابه‌دین ئه‌حمه‌دیپوور، خه‌ڵكی ئورمیه، ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه له سێداره دراون.
سایته‌كه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار لە ناو بەندیخانەی ئورمیە بڵاوی كردووه‌ته‌وه، یەکێك لە بەندکراوەکان بە ناوی ”حوسێن سەروەری“، بڕیار بوو سزاكه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ كه‌سه‌ی دیكه جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام دوای چەند کاتژمێرێك گەڕێندراوەتەوە بۆ بەندی 15 و سزاكه‌ی جێبەجێ نەکراوە.
ئەو کەسانە ماوەی 3 ساڵ و 5 مانگە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە راگیراون و زۆرینه‌ی ره‌های حاڵه‌ته‌كانی له سێداره‌دانی گه‌نجانی كوردیش له ئێران، به تۆمه‌تی بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئ. م