پارتی داوا ده‌كات به‌ر له واده‌ی هه‌ڵبژاردن وردبینیی له لیستی ده‌نگده‌ران بكرێت
پارتی: داوامان كردووه پێش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن وردبینیی له لیستی تۆماری ده‌نگده‌ران بكرێت
K24- هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ده‌ڵێت: پێمان باشه به‌ر له واده‌ی هه‌ڵبژاردن، وردبینیی له لیستی ده‌نگده‌ران بكرێت و دووپاتیش ده‌كاته‌وه، پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان به لیستێكی هاوبه‌ش به‌شداریی له هه‌ڵبژاردندا بكه‌ن، یانیش هه‌موومان به یه‌كه‌وه بایكۆتی ئه‌و پرۆسه‌یه بكه‌ین.
كه‌مال كه‌ركووكی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان له وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری كوردستان24دا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌كو پارتی داوایان كردووه پێش واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق، وردبینیی له لیستی تۆماری ده‌نگده‌راندا بكرێت.
كه‌ركووكی دووپاتیشی كرده‌وه، پارتی پێی باشه سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان به لیستێكی هاوبه‌ش به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراقدا بكه‌ن، یاخود هه‌موویان پێكه‌وه بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كه بكه‌ن.
H.B