ئه‌ردۆغان: له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا كار بۆ راگه‌یاندنی "ناوچه‌ی ئارام" ده‌كه‌ین
به گوێره‌ی خشته‌ی دیاریكراوی خۆیان
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، ئاماده‌كارییه‌كانی توركیا و ئه‌مه‌ریكا بۆ راگه‌یاندنی "ناوچه‌ی ئارام"ی باكووری سووریا به گوێره‌ی خشته‌ی دیاریكراوی خۆیان به‌رده‌وامه.
كه‌ناڵی "ئێن تی ڤی" توركیا له زاری ئه‌ردۆغانه‌وه گواستییه‌وه، كه هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامه بۆ ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی درووستكردنی "ناوچه‌ی ئارام" له باكووری سووریا.
ئه‌ردۆغان گوتیشی: دوای ئه‌وه‌ی له نیویۆركه‌وه ده‌گه‌ڕێمه‌وه توركیا، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هه‌نگاو و بڕیاره پێویسته‌كان له باره‌ی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌م.
له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، جیمس جیفری، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، واشنتن به دڵسۆزی و خێراییه‌وه له‌گه‌ڵ توركیا له كاردایه بۆ درووستكردنی "ناوچه‌ی ئارام" له باكووری سووریا.
جیمس جیفری هۆشداریشی دایه لایه‌نه‌كان له‌وه‌ی هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی تاكلایه‌نه له‌و ناوچه‌یه ئه‌نجام بده‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: "له هه‌موو ئاسته‌كان بۆ توركیامان روونكردووه‌ته‌وه، كه ره‌فتاری تاكلایه‌نه ئاسایشی كه‌س دابین ناكات، بێگومان توركه‌كان بژارده‌ی جوڵه‌ی سه‌ربازی تاك لایه‌نه‌یان له به‌رده‌مدایه".