عه‌بادی له‌سه‌ر فه‌رمانده‌ی دژه تیرۆری عێراق هاته ده‌نگ
ساعدی له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌وه بۆ كوردستان 24 ده‌دوێت
K24 - هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی نه‌سر و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق، ره‌خنه له بڕیاری كه‌نارگیركردنی فه‌ریق روكن، عه‌بدولوه‌هاب ساعدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی دژه تیرۆر ده‌گرێت و له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی بۆ به‌شی میره‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ده‌پرسێت: "ئایا فرۆشتنی پۆست گه‌یشتووه‌ته ناو دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانیش؟".
عه‌بادی له تویته‌ره‌وه نوسیوویه‌تی: "ئه‌وه چ پاداشتێكه ده‌وڵه‌ت به جه‌نگاوه‌ره‌كانی ده‌دات كه به‌رگرییان له نیشتمان كردووه، به دڵنیاییه‌وه گۆڕانكاریی ناو پێگه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان چوارچێوه‌ی خۆی هه‌یه، ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای پیشه‌گه‌رێتی و پێشكه‌شكردنی خزمه‌ت بێت به هاووڵاتیان و نیشتمان له رۆژه سه‌خته‌كاندا".
عه‌بادی پرسیوویه‌تی، ئایا فرۆشتنی پۆست گه‌یشتووه‌ته ناو دامه‌زراوه سه‌ربازیی و ئه‌منییه‌كان؟، و له كۆتایی تویته‌كه‌یدا نوسیوویه‌تی (نه‌خێر بۆ فرۆشتنی نیشتمان).
فه‌ریق عه‌بدولوه‌هاب ساعدی، جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراق، له باره‌ی بڕیاری لادانی له پۆسته‌كه‌ی به بڕیاری عادل عه‌بدولمه‌هدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، به كوردستان 24ـی رایگه‌یاند، زانیاری له باره‌ی هۆكاری ده‌ركردنی بڕیارێكی له‌و جۆره نییه.
عه‌بدولوه‌هاب ساعدی، ئه‌گه‌رچی فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازیی شیعه‌ی عێراقه، به‌ڵام له ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش، رۆڵێكی دیاری بینی و له زۆربه‌ی ناوه‌نده میدیاییه‌كاندا به‌وه وه‌سف ده‌كرا، كه سنووره‌كانی تایه‌فه‌گه‌ریی تێكشكاندووه، هاوكات لای سووننه‌كانی مووسڵیش جێگه‌ی ئومێد بوو، به‌و پێیه‌ی پێشتر خوێندنی زانكۆیی له‌و شاره ته‌واو كردبوو، به‌ڵام ئێستا بڕیاری گواستنه‌وه‌ی له شوێنه‌كه‌یه‌وه بۆ ناو وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ده‌رچووه.
سه‌باره‌ت به بڕیاری لادانهكهشی، بۆ كوردستان 24 گوتی: "ئێمه له ریزی سه‌ربازیدان، هه‌رچ بڕیارێك ده‌ربكرێت جێبه‌جێی ده‌كه‌ین، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و بڕیارانه له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی ئه‌و قوربانیدانه بگونجێت كه داومانه". دووپاتیشیكرده‌وه، له هه‌ر شوێنێك بێت وه‌كو سه‌ربازێك و پارێزه‌رێكی نیشتمان به‌رده‌وام ده‌بێت.
عه‌بدولوه‌هاب عه‌بدولزه‌هره ساعدی، ده‌رچووی به‌شی فیزیای زانكۆی مووسڵه و كۆلێژی سه‌ربازی به پله‌ی مولازمی دوو له ساڵی 1985 ته‌واو كردووه، له سه‌روبه‌ندی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بوو له پێشڕه‌ویكردن و پاراستنی پێكهاته‌ی شاره‌كه، كه زۆرینه‌یان سوننه مه‌زهه‌ب سووننه.