گوڵاڵه.. بەھۆی تەقینەوەیەك دوو کەس بریندار بوون
شه‌وی رابردووش له په‌لامارێكی داعش سێ هاووڵاتی كورد شه‌هید بوون

K24 - گه‌رمیان:
سەرچاوەیەکی ئاسایشی گەرمیان بەکوردستان24ی راگەیاند، لە گوندی ئیسلاح سەر بە گوڵاڵە، بۆمێك بە دوو جووتیاردا تەقیوەتەوە و برینداربوونە.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و جووتیارانه له ناو زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی خۆیان بوونه كاتێك بۆمبه‌كه‌یان پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه، ئێستاش هه‌ردووكیان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر گوازراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ ده‌كرێت.
درەنگانی شەوی رابردووش چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر فەوجی 1ی سەر بە لیوای 8ی پاسەوانی سنوور لە نزیك گوندی مێخاسی سەر بە خانەقین، بەهۆی شەڕ و پێکدادنەوە 3 ھاووڵاتی كورد لە گوندەكە شه‌هید بوون و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.
ئ. م