بۆسنە 50 هاووڵاتی عێراقی رهوانهی توركیا دهكاتهوه
به رێگهی یاسایی و وهرگرتنی ڤیزا چوونهته ئهو وڵاته

K24 - ههولێر:
پۆلیسی سنووریی بۆسنە و هەرسك 50 هاووڵاتی عێراقی گەڕاندەوە بۆ تورکیا دوای ئەوەى گومانی لە هۆکار و ئامانجی گەشتەکەیان کردبوو.
ئەو هاووڵاتییە عێراقییانە رۆژی پێنجشەممە، 26ی ئەیلوول/ سێپتێمبهری 2019، لە تورکیاوە و بە رێگای یاسایی ڤیزای گەشتیاريی، گەیشتبوونە فڕۆکەخانەى سارایڤۆی نێودەوڵەتی لە بۆسنە و هەرسك.
به گوێرهی راگەیەنراوی پۆلیسی بۆسنە، ئەفسەرانی پۆلیسی سنووریی، لێکۆڵینەوەیان لە هۆکاری گهشتی ئەو 50 عێراقییە کردووە و بۆیان دەرکەوتووە، ئەو کەسانە ویستوویانە بە ڤیزای گەشتیاريی بگەنە بۆسنە و لەوێوە بە رێگای وشکانی دەربازی وڵاتی کرواتیا ببن کە بەشێکە لە یەکێتى ئەوروپا.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: "سەرجەم ئەو گەشتیارە عێراقییانە لە فڕۆکەخانەى سارایڤۆوە دەگەڕێنرێنەوە بۆ فڕۆکەخانەى ئيستانبولى تورکیا کە سەرەتا لێوەی هاتوون".
ماوەى دوو ساڵە بەشێك لە کۆچبەرانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، هەوڵ دەدەن لە ڕێگەى وڵاتی بۆسنە و هەرسکەوە خۆیان دەربازی وڵاتی کرواتیا بکەن، کە بەشێکە لە یەکێتى ئەوروپا و لەوێشەوە بەرەو وڵاتانى دیكه یەکێتییەکە بچن.
ئ. م