به‌غدا موژده‌ی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا له‌ كاتێكی نزیك ده‌دات

شاندی دانوستاندنکاری هەولێر و بەغدا لەبارەی کێشەکان لە گفتوگۆدان

K24- به‌غدا:

ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دووپاتی ده‌كاته‌وه‌، بەمزووانە زۆر لە کێشه‌كانی نێوان هەولێر و بەغدا یەکلایی دەبنەوە.

حەمید نەعیم غەزی، ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق له‌ وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری كوردستان24 له‌ به‌غدا رایگەیاند، شاندی دانوستاندنکاری هەولێر و بەغدا لەبارەی کێشەکان لە گفتوگۆدان.

غه‌زی گوتیشی: کەرکووك، نەوت، ناوچە جێناکۆکەکان، ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ خاڵی سەرەکی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و به‌غدان.

دووپاتیشیكرده‌وه‌، پەنا بەخوا بەمزووانە زۆر لەو کێشانە یەکلایی دەبنەوە.

H.B