عه‌بدولمه‌هدی په‌یامی ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه ده‌گه‌یه‌نێته تاران
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی تاران ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
به مه‌به‌ستی نێوه‌ندگیریكردن بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان سعوودیه و ئێران، بڕیاره عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی ئێران بكات و ئه‌و په‌یامه به ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران بگه‌یه‌نێت، كه له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سعوودیه له ده‌سه‌ڵاتدارانی ریازی وه‌رگرتووه.
وەك لە چەندین سەرچاوەی سیاسی و حکوومی ئاماژەی بۆ کراوە، عەبدولمەهدی نامەیەکی لە دەسەڵاتدارانی ریازەوە بۆ بەرپرسانی باڵای تاران پێیە.
وه‌ك میدیا عێراقییه‌كان ئاماژه‌یان پێداوه، ئەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق هەوڵی بۆ دەدات، هێورکردنەوەی گرژییه‌كانی ناوچەکەیە، بە تایبەت ناكۆكییه‌كانی نێوان سعوودیه و ئێران له لایه‌ك و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه وه‌ستاندنی شه‌ڕی سعوودیه و حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن.
لە چەند رۆژی رابردوودا عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سەردانێکی چەند کاتژمێری بۆ سعودیە ئەنجامدا، و به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه میدیاییه‌كان، عه‌بدولمه‌هدی گرژییه‌كانی ناوچه‌كه شه‌ڕی یه‌مه‌نی له‌گه‌ڵ شا سه‌لمان، شای سعوودیه و محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی ئه‌و وڵاته باس كردووه.
بەگوێرەی زانیارییەکان، عه‌بدولمه‌هدی له سه‌ردانه‌كه‌یدا وه‌ڵامی ئه‌رێنی له ده‌سه‌ڵاتدارانی ریاز وه‌رگرتووه و لایه‌نی سعوودیه به‌ڵێنی پێداوه، هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌كه بخاته‌گه‌ڕ.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، عامر فایز، ئەندامی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دووپاتیکردەوە، سەردانەکەی سەرۆك وەزیران بۆ ئێران، بەندە بە وەڵامی ئەرێنی سعوودییەکانەوە و گوتی: عێراق تێبینی کردووە، هیچکام لە ریاز و تاران نایانەوێت کێشەکان ئاڵۆزتربن و هەردوولا کار بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان دەکەن.
H.B