"ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بۆ ھەڵبژاردن ئامادە نییە"
"ھەڵبژاردنەكە دوورنابێت لە دەستێوەردان و ساختەکاری"
K24 - ھەولێر
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا پێیوایە، زەمینەی پارێزگاکە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ئامادەنییە و ئەگەر هەڵبژاردنیش لە پارێزگای نەینەوا بەڕێوەبچێت، ئەوا دوورنابێت لە دەستێوەردان و ساختەکاری لەلایەن هەندێک لایەنی سیاسییەوە.
نوورەدین قەبلان، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند "پارێزگای نەینەوا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ئامادەنییە، چونکە بەشێکی زۆر لە ئاوارەکان نەگەڕاونەوەتە و سەر زێدوماڵی خۆیان".
گوتیشی "بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە سنووری پارێزگای نەینەوا دوورنابێت لە دەستێوەردان و ساختەکاری لەلایەن هەندێک لایەنی سیاسییەوە".
ئاماژەی بەوەشدا "گرووپە چەکدارەکان دەستیان بەسەر دۆسییەی ئەمنی پارێزگاکە داگرتووە و ئەمەش نیگەرانی لای هاووڵاتییان دروستکردووە".
سەرچاوە: العربي الجديد