به ڤیدیۆ.. فڕۆكه‌كانی توركیا ئۆتۆمبێلێكی په‌كه‌كه‌یان له سنووری ناحیه‌ی مانگێشك كرده ئامانج
ئۆتۆمبێله‌كه 5 گه‌ریلای په‌كه‌كه‌ی تێدابوو.. 3 له گه‌ریلاكان گیانیان له‌ده‌ستداوه
K24- دهۆك:
کاتژمێر 2:15 ی ئەمڕو فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ئۆتۆمبێلێكی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه‌یان له سنووری شاره‌دێی مانگێشكێ كرده ئامانج و 3 گه‌ریلا گیانیان له‌ده‌ستدا.
په‌یامنێری كوردستان 24 له دهۆك رایگه‌یاند، فرۆکەکانی تورکیا ئوتومبێلێکی پەکەکەیان لە جۆری تۆکسۆن لە گوندی (ئوزمانا)ی سەر بە ناحیەی مانگێشك لە له سنووری پارێزگای دهۆك کردە ئامانج.
چه‌ند شایه‌تحاڵێكی ئه‌و گونده‌ش به كوردستان 24ـیان راگه‌یاند، پێنج گەریلای پەکەکە لە ناو ئۆتومبێڵکەدا بوون و 3ـیان له بۆردومانه‌كه‌دا گیانیان لە دەستداوه و دووی دیكه‌ش به برینداری رایانکردووه.
شارەدیێ مانگێشك دەكەوێتە دوری 20 كیلۆمه‌تر له رۆژهەڵاتی دهۆك، و یەكێكە لە شارەدێیەكانی سەر بە قەزای ناوەندی دهۆك و هاوسنووره لەگەڵ هەریەك لە شارەدێیەكانی كورا، باگێرا، زاویتە و كانی ماسێ.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا گوندێكی سه‌ر به قه‌زای زاخۆشیان كرده ئامانج و زیانی زۆری ماددیش به پووش و پاوانی گونده‌كه گه‌یشت.
ئیسلام یوسف، په‌یامنێری كوردستان 24 له زاخۆی پێڕاگه‌یاندین، كاتژمێر 3:30 خوله‌كی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مه‌ڕۆ، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به چڕی ده‌وروبه‌ری گوندی "دوبانكێ" و گه‌لیێ هارینا له ده‌ڤه‌ری لیفێ له سنووری ناحیه‌ی رزگاری سه‌ر به قه‌زای زاخۆیان بۆردومانكرد.
رشیگه‌یاند، بۆردومانه‌كه زیانی زۆری ماددی به پووش و پاوانی ناوچه‌كه گه‌یاندووه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ له‌باره‌ی زیانه‌كانی په‌كه‌كه نازانرێت.
H.B