سعودیە رەتیدەكاتەوە ھیچ پەیامێكی بۆ ئێران ناردبێت

"ئێران رێگری بەردەم ھێنانەدی ئاشتییە لە یەمەن"

K24 - ھەولێر

سعودیە ناردنی پەیام بۆ ئێران رەتدەکاتەوە و بە رێگریکردن لە هێنانەدی ئاشتی لە یەمەن تۆمەتباری دەکات.

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، عادل جوبەیر وەزیری دەوڵەتی سعودیە بۆ کاروباری دەرەوە لە چەند تویتێكدا نوسیوویەتی "دەستەڵاتدارانی ئێران، ئاشتییان بۆ یەمەن ناوێت، ئەو دەنگۆیانەی باسیش لە ناردنی پەیام بۆ تاران دەکەن، هەواڵی ورد نین، بەڵکو ئەوەی هەیە، هەوڵی وڵاتێکی هاوڕێیە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە".

پێشتر باس لە هەوڵێکی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق کراوە بۆ ناردنی پەیامێکی دەستەڵاتدارانی ریاز بۆ تاران.

ھ.م