لە دێرسم شەڕ لەنێوان پەكەكە و سوپای توركیا روویدا
وەزارەتی ناوخۆی توركیا باسی زیانەكانی پەكەكە دەكات
K24 - ھەولێر
لە شارۆچكەی پلەمووری سەر بە دێرسم لە باكووری كوردستان، شەڕ لەنێوان گەریلاكانی پەكەكە و سوپای توركیا روویدا و وەزارەتی ناوخۆی توركیا رایدەگەیەنێت، دوو گەریلا گیانیان لەدەستدا.
وەزارەتی ناوخۆی توركیا رایگەیاند "فەرماندەیی سەربازیی دێرسم و دەزگای ھەواڵگری توركیا لە شارۆچكەی پلەمورێ دژی گەریلاكانی پەكەكە ئۆپەراسیۆنێكی ھاوبەشیان ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا دوو گەریلا گیانیان لەدەستداوە".
لەلایەكی دیكەوە وەزارەتی بەرگری توركیا بڵاوی كردووەتەوە، بنكەكانی پەكەكە لە زاپ و ئاڤاشین و گارە بۆردومان كراون و لە ئەنجامدا 17 گەریلای پەكەكە گیانیان لەدەستداوە، بەڵام لەوبارەوە پەكەكە ھیچ لێدوانێكی نەداوە.
ھ.م