وادەی پەسەندکردنی پرۆژە یاسای چاکسازیی دیاری دەکرێت
ئەمڕۆ حکوومەت و پەرلەمانی کوردستان کۆدەبنەوە
K24 – ههولێر:
حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان لەسەر تاوتوێکردنی پرۆسەی چاکسازی ئەمڕۆ کۆدەبنەوە.
پەیامنێری کوردستان24 لە هەولێر لە بارەی کۆبوونەوەکە گووتی، کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی حکوومەت و پەرلەمانە بۆ کاروباری چاکسازی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان، د. ڤالا فەرید، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومی وەزیران، د. ئومێد سەباح بەشدار دەبن.
لە پەرلەمانی کوردستانیش، لیژنەکانی دارایی و ئابووری و یاسای و نەوت و وزە و نوێنەری پێکهاتەکان بەشدار دەبن.
پەیامنێری کوردستان24ی ئاشکرای کرد، هەردوو فراکسیۆنی پارتی و گۆڕان سوورن لەسەر ئەوەی پێش کۆتایی ئەمساڵ، پڕۆژەی چاکسازیی لە پەرلەمان پەسەند بکەن و فراکسیۆنی یەکێتیش لاری نییە.
لە پرۆژە یاسای چاکسازیی، پرسی خانەنشینی، مووچە و بەخشینی پلە وەزیفییەکان رێکدەخرێنەوە و پێشتر پارتی و گۆڕان رێککەوتبوون ئەو پرۆژە یاسایە لە پەرلەمان تێپەڕێنن.
H.J