پرۆژەکانی وەبەرهێنان بەپێی پێداویستی هەرێمی کوردستان داڕێژرێنه‌وه
رۆتینيات گرفتی به‌رده‌م پرۆژه‌كانه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان ده‌بێت به‌پێی پێداویستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بێت نه‌ك به‌خواستی وه‌به‌رهێنه‌ران.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانیش رایده‌گه‌یه‌نێت كاری له پێشینه‌یان گرنگیدان ده‌بێت به وه‌به‌رهێنان و پێشخستنی كه‌رتی پیشه‌سازی و ئێستاش سه‌رقاڵی ئاماده‌كاریين بۆ دانانی نه‌خشه‌ی وه‌به‌رهێنان و نه‌هێشتنی رۆتینات بۆ خێراكردنی پرۆسه‌كه.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی داڕشتنه‌وه و رێكخستنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی وه‌ربه‌هێنانه له هه‌رێمی كوردستان. له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنانیش رایگه‌یاندووه ده‌بێت پرۆژەکانی وەبەرهێنان بەپێی پلان و پێداویستی هەرێمی کوردستان دابڕێژرێته‌وه.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستانیش ئاشكرای ده‌كات كه كاری له پێشینه‌یان گرنگیدان ده‌بێت به پێشخستنی كه‌رتی پیشه‌سازی و ناشی شارێته‌وه رۆتینيات گرفتی به‌رده‌م پرۆژه‌كانه و له‌هه‌وڵی نه‌هێشتنیدان.
له‌پلانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندایه له چوارساڵی داهاتوودا له‌ڕێگه‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه گرنكی ته‌واو بدرێت به پرۆژه‌كانی كه‌رتی پیشه‌سازی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش راسپێردراون له‌وباره‌یه‌وه ئاسانكاری و ئاماده‌كاری ته‌واو بكه‌ن. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بارزرگانی و پیشه‌سازیش رایده‌گه‌یه‌نێت سه‌رقاڵی ئاماده‌كارین بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كان له كه‌رتی پیشه‌سازیدا و ده‌شڵێت گرنگی زیاتر به پێشخستنی پیشه‌سازی خۆراك ده‌ده‌ین.
ده‌سته‌ی وه‌به‌هێنانی هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت له چوار ساڵی داهاتوودا پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان به‌پێی پێداویستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بێت نه‌ك به‌خواستی وه‌به‌رهێنه‌ران، له‌و باره‌شه‌وه له پلانیاندایه گرنگی زیاتر بده‌ن به بواره‌كانی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار و ئاوه‌دان كردنه‌وه.
بۆ خێراكردنی پرۆسه‌كه و پێشخستنی ئه‌و بوارانه‌ش حكوومه‌تی هه‌رێم كار بۆ نه‌هێشتنی رۆتینات و فه‌راهه‌مكردنی دادپه‌روه‌ری له‌جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كاندا ده‌كات.