رووسیا: ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان په‌كبخات
نەتەوەیەكگرتووەكان رێوشوێنی تووندی گرتووەتە بەر
K24 – هه‌ولێر:
رووسیا رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت كاره‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان په‌كبخات. هاوكات بڕی ئەو قەرزەی كە دەبێت ئەمه‌ریكا بە نەتەوەیەكگرتووەكانی بدات گەیشتووەتە زیاتر لە ملیارێك دۆلار.
بەگوێرەی راگه‌یه‌ندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، نەتەوەیەكگرتووەكان رێوشوێنی تووندی گرتووەتە بەر دەرباره‌ی زیاتر لە 50 وڵات، ھۆكارەكەیشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە ئەمساڵ لە دانی بودجەی رێكخراوەكە بەشدار نەبوون و بەتەنیا ئەمه‌ریكا دەبێت زیاتر لە ملیارێك دۆلار بداتە رێكخراوەكە.
باسی له‌وه‌شكردووه، ئەوەی ئەمه‌ریكا دەیكات بەرامبەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان، دەرخەری ئەوەیە واشنتن ھەوڵی ئەوەدەدات كارەكانی ئەو رێكخراوە نێودەوڵەتییە پەكبخات ئەویش بەدروستكردنی فشاری دارایی.
ئاماژەی بەوەشدا ، رووسیا یەكێكە لەو وڵاتانەی كە پابەندە لەو لایەنەوە و پارەی بەشداریكردن لە بودجەی رێكخراوەكە لە كاتی خۆی دەدات و داوا لە وڵاتانی دیكەی ئەندامیش دەكات لە رێكخراوەكە، كە پابەند بن لە دانی پارەی بەشداریكردنەكە.