پوتن له ریازه
ڤلادیمێر پوتن به سه‌ردانێك گه‌یشته ریازی پایته‌ختی عه‌ره‌بستانی سعوودییه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن به سه‌ردانێك گه‌یشته ریازی پایته‌ختی عه‌ره‌بستانی سعوودییه.
پوتن، له لایه‌ن سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیزی پادشای سعوودییه‌وه پێشوازی لێكرا.
له ده‌ستپێكی سه‌ردانه‌كه‌یدا پوتن، رایگه‌یاند، سعوودییه رۆڵێكی میحوه‌ری له كۆمه‌ڵه‌ی بیستدا هه‌یه.
گوتیشی: هه‌ماهه‌نگی رووسیا و سعوودییه گرنگه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
هه‌روه‌ها گوتی: رووسیا بایه‌خێكی تایبه‌تی هه‌یه بۆ پرسی پێشخستنی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان مۆسكۆ و ریاز، كه ته‌مه‌نیان زیاتر له 90 ساڵه.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد، قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان رووسیا و سعوودییه له ساڵی رابردوودا به رێژه‌ی له سه‌دا 15 به‌رز بووه‌ته‌وه.
له به‌رامبه‌ریشدا، سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیزی پادشای سعوودییه رایگه‌یاند، كاركردن له‌گه‌ڵ رووسیا سه‌رده‌كێشێت بۆ هێنانه‌دی ئاسایش و سه‌قامگیری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له ناوچه‌كه‌دا.