دوای ئه‌مه‌ریكا نۆره‌ی كشانه‌وه‌ی فه‌ره‌نسایه
هیچ بژارده‌یه‌كی له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری فه‌ره‌نسی(فرانس پرێس)، بڵاویكرده‌وه، فه‌ره‌نسا هیچ بژارده‌یه‌كی له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه، جگه له‌وه‌ی هێزه‌كانی له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له باكووری سووریا بكشێنێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاریدا به ته‌واوی هێزه‌كانی له سووریا بكشێنه‌وه.
فه‌ره‌نسا به 1000 سه‌رباز به‌شداره له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و له‌و ژماره‌یه‌ش 200 سه‌ربازیان له هێزی تایبه‌تن و له باكووری سووریا جێگیر كراوون.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، له میانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی به‌رگری و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له پاریس، كه به‌سه‌رۆكایه‌تی ئیمانوێڵ ماكرۆن به‌ڕێوه‌چوو، بڕیار دراوه رێككاری پێویست بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی گیانی سه‌ربازانی سوپای فه‌ره‌نسا بگیرێنه به‌ر.