رووسیا: رێگری له شه‌ڕی دوو سوپا ده‌كه‌ین
هه‌وڵه‌كانی چڕ كردووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
میخائیل بۆ‌گدانۆڤ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، رایگه‌یاند، هه‌وڵده‌ده‌ین سوپای سووریا و توركیا به‌ریه‌ك نه‌كه‌ون و شه‌ڕ له نێوانیاندا روونه‌دات.
بۆ‌گدانۆڤ راشیگه‌یاند، رووسیا هه‌موو هه‌وڵێكی خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی سوپای توركیا و سووریا رووبه‌ڕووی یه‌كدی نه‌بنه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڕیاریدا سه‌رجه‌م هێزه‌كانی له باكووری سووریا بكشێته‌وه و كورد به ته‌نیا به‌جێبهێڵێت، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات به هاوكاری رووسیا ده‌ستیان به گفتوگۆ كرد له‌گه‌ڵ حكومه‌تی دیمه‌شقدا.
له ئه‌نجامی دانووستانی نێوان هه‌ردوولا، سوپای سووریا به‌ره‌و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده جوڵه‌ی كرد و دوێنێ یه‌كه‌م كاروانی سوپای سووریا گه‌یشته منبج و قامیشلۆ.