توركیا چوار سەرۆك شارەوانی باكووری كوردستان دەستگیر دەكات
تۆمەتەكانیان ئاشكرا دەكرێت
K24 - ھەولێر
حكوومەتی توركیا چوار سەرۆك شارەوانی كوردستان دەستگیر دەكات.
هێزەکانی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکی فراواندا سەمیرە نەرگیز و فەرهاد کوت هاوسەرۆکانی شارەوانی نسێبینیان بە تۆمەتی دژایەتیکردنی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەستبەسەرکرد.
هاوکات هێزە ئەمنیەکانی تورکیا جیهان کامەران، هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ و عیرفان ساری، هاوسەرۆکی شارەوانی گەڤەر دەستبەسەرکرد.
هەروەها یڵدز چەتین و بایرام چیچەک هاوسەرۆکانی شارەوانی شارۆچکەی ئەردیشی سەر بە شاری وان بە تۆمەتی ئەندامیەتی پەکەکە دەستبەسەرکران.
ھ.م