به ڤیدیۆ.. له كه‌ركووك هێرش ده‌كرێته سه‌ر تیمی كوردستان 24
رێگه‌نادرێت تیمی كوردستان 24 كاری رۆژنامه‌وانی خۆی ئه‌نجام بدات
K24 - كه‌ركووك:
له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ری پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی شاری كه‌ركووك، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 15ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019، هێرشكرایه سه‌ر تیمی كوردستان 24.
هێمن ده‌لۆ په‌یامنێری كوردستان 24 له كه‌ركووك رایگه‌یاند، ئه‌وان بۆ رووماڵی خۆپیشاندانه‌كان له‌وێ بوون، كه پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب ئه‌نجامیان دابوو، به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه و رێگه‌یان نه‌دراوه كاری رۆژنامه‌وانی خۆیان بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، عەرەبەکان بە چەندین درووشمی دژ بە کورد خۆپیشاندانێکیان کرد و داوایان کرد بارەگای ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی کە ئێستا هێزە عێراقییەکانی تێدان، رادەست نەکرێتەوە.
ئ. م