20 تۆن بۆیاخی ماوەبەسەرچوو دەستیبەسەرداگیرا
بۆیاخەکان لە قووتی شیر ساختە کرابوون
K24 - هه‌ولێر:
لیژنه‌كانی قایمقامیەتی ھەولێر به هاوكاری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانی سه‌ر به ئاژانسی پاراستن، ده‌ستیان به‌سه‌ر دوو كۆگای بۆیاخ دا گرت ، كه‌ماوه‌ی بەرھەمەكانیان به‌سه‌ر چوو بوو، به‌شێكی دیكه‌ش له‌و بۆیاخانه له قوتوی شیردا هه‌ڵگیرابوو.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی هه‌ولێر تایبه‌ت به كوردستان 24 رایگه‌یاند, چه‌ند بازرگانێك هه‌ستاون به دووباره كۆپیكردنه‌وه‌ی بۆیاخی ماڵان, كه ماركه‌یه‌كی جیهانیه، لەھەمانكاتیشدا به‌شێكی زۆر له‌و بۆیاخه‌نه ماوه‌كه‌ی به‌سه‌ر چوو بوو و جارێكی ديكه رێككه‌وتی نوێیان لێداوه.
ئاماژەی بەوەشكرد بڕی ئەو بەرھەمانەی دەستیان بەسەردا گیراوە 20 ته‌ن ده‌بێت و ئه‌مه‌ش زیانی بۆ ته‌ندرووستی هاووڵاتیان هه‌یه، ھەر بۆیە ئەو بازرگانانە ڕووبه‌رووی داداگا ده‌كه‌نه‌وه توندترین سزایان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێن.
ئ. م