تره‌مپ: كورد فریشته نییه
ئاساییه سووریا له‌لایه‌ن رووسیاوه هاوكاری بكرێت
K24- هه‌ولێر:
له نویترین هه‌ڵوێستیدا له‌باره‌ی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتی، كورد فریشته نییه و جه‌ختیشی كرده‌وه، سه‌پاندنی سه‌زا به‌سه‌ر توركیادا باشتره له‌وه‌ی شه‌ڕ له ناوچه‌كه‌دا به‌رده‌وام بێت.
ئه‌م گوتانه‌ی تره‌مپ له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا هاتوون و گوتی: "ئه‌و ململانێیه‌ی له ناوچه‌كه‌دا هاتووه‌ته ئاراوه، له نێوان سووریا و توركیایه و رێگر نین له‌وه‌ی كه دیمه‌شق هاوكاری له مۆسكۆ وه‌ربگرێت"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیادا زۆر باشتره له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له ناوچه‌كه".
ئه‌م لێدوانه‌ی تره‌مپ له كاتێكدایه، كه بڕیاره هه‌ریه‌ك له مایك پێنس، جێگره‌كه‌ی و مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی توركیا بكه‌ن و له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا كۆببنه‌وه، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ دۆخی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا و وه‌ستاندنی ئه‌و هێرشه‌ی كه ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه سوپای توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌ستپێكردووه.
H.B