پۆ‌مپێیۆ: ئه‌ردوغان به‌رپرسه له ناسه‌قامگیری ناوچه‌كه
"له‌گه‌ڵ ئه‌ردوغان گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆخی سووریا و وه‌ستاندنی شه‌ڕ ده‌كه‌ین"
K24- هه‌ولێر:
مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌رپرسه له‌و ناسه‌قامگیریه‌ی له ناوچه‌كه هاتووه‌ته ئاراوه و رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی له سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ توركیا، كار بۆ دیدارێكی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌كه‌ن.
ئه‌م گوتانه‌ی پۆ‌مپێیۆ له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ تۆڕی میدیایی "فۆكس بزنس" هاتوون و گوتی: ئه‌مڕۆ شانده‌كه‌یان سه‌ردانی توركیا ده‌كات و ئامانجیان له‌و سه‌ردانه، بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكه بۆ دۆخی سووریا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ئاشكرایكرد، سبه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان چاوی به مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌وێت، كه بۆ مه‌به‌ستی وه‌ستاندنی شه‌ڕ له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره ده‌كات.
پێشتریش ئه‌ردوغان به كه‌ناڵی سكای نیوز رایگه‌یاندبوو، هه‌ریه‌ك له مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن هاوتا توركهكانیانهوه پێشوازی ده‌كرێن و ئه‌و ئاماده نییه له‌گه‌ڵ شاندی ئه‌مه‌ریكا كۆببێته‌وه، ته‌نیا ئه‌گه‌ر تره‌مپ ویستی سه‌ردانی توركیا بكات، ئه‌وكات له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆشكی سپی كۆده‌بێته‌وه، به‌ڵام دواتر ئه‌ردوغان له بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌ز بووه‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌و ئاماده‌یه سبه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی ئه‌مه‌ریكی كۆ ببێته‌وه.
H.B