تورکیا چوار سەرۆک شارەوانی هەدەپەی دەستگیر کرد
تۆمەتی "تیرۆری" داوەتە پاڵیان
K24 – ههولێر:
چوار سەرۆك شارەوانی ھەدەپە لە دیاربەكر دەستبەسەركران و لە رحاش بڕیاری زیندانیكردن بۆ 30 ئەندامی ھەدەپە دەرچوو.
پەیامنێری كوردستان24 لە دیاربەکر رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ عەدنان سەلجوق مزراكلی، سەرۆكی شارەوانی دیاربەكر و ھەریەك لە سەرۆك شارەوانییەكانی بسمیل و پەیاس دەستبەسەر كران.
ئاماژەی بەوەش كرد، لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
لەلایەكی دیكەوە بڕیاری زیندانیكردن بۆ 30 ئەندام و لایەنگری ھەدەپە لە رحا دەرچووە.
حکوومەتی تورکیا پێشتریش چەندین بەرپرس و سەرۆک شارەوانی هەدەپەی بە تۆمەتی "تیرۆر" و هاوکاری کردنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە باکووری کوردستان دەستگیر کردبوو.
H.J