هەدەپە: شکستی تورکیا لە سووریا سودی بۆ پرۆسەی ئاشتی دەبێت
"ئەکەپە دەڵێت کورد برامانن، بەڵام دەمانکوژن"
K24 – هه‌ولێر:
هاوسەرۆکی هەدەپە دەڵێ شکستی تورکیا لە سووریا، دەبێتە هۆکارێک بۆ دەستپێکردنەوەی پێڤاژۆیەکی نوێی چارەسەری.
سەزای تەمەللی هاوسەرۆکی هەدەپە رایگەیاند بە بێ کورد کێشەکانی سووریا چارەسەرنابن و سیاسەتەکانی تورکیاش لە سووریا شکست دەهێنن.
تەمەللی گوتیشی، شکستهێنانی سیاسەتی تورکیا لە سووریا حکوومەتی ئاک‌پارتی ناچار دەکات دەست بە پێڤاژۆیەکی چارەسەری لە تورکیا بکات.
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په ده‌ڵێت سه‌د ساڵه سته‌م له كورد ده‌كرێت، به‌ڵام كورد ملكه‌چی فشار و سته‌م نه‌بووه.
لە لایەکی دیکەوە، په‌روین بوڵدان له دیاربه‌كر باسی هێرشی توركیای بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان كرد و رایگه‌یاند: ئەکەپە ده‌ڵێت، كورد برای ئێمه‌ن، ئه‌مه چۆن برایهتییهکە، ئه‌وانه‌ی ده‌كوژرێن كوردن ئه‌وانه‌ی ده‌بنه په‌نابه‌ر و ئاواره هه‌ر كوردن، ئه‌وانه‌ی زیندانی ده‌كرێن هه‌ر كوردن ئه‌وانه‌ی خاكیان داگیر ده‌كرێت دیسان هه‌ر كوردن.
H.J