رووسیا: زانیاریمان له باره‌ی كوژرانی به‌غدادی پێنه‌گه‌یشتووه
هیچ هاوكارییه‌كی ئه‌مه‌ریكامان نه‌كردووه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، رایگه‌یاند، هیچ زانیارییه‌كیان له باره‌ی كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی پێنه‌گه‌یشتووه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ره‌تیشیكرده‌وه، هیچ یارمه‌تییه‌كیان پێشكه‌ش به هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كردبێت بۆ سووڕانه‌وه‌یان به ئاسمانی ئیدلبدا.
ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا دوای ئه‌وه هات، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌واڵی كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیی راگه‌یاند و سووپاسی رووسیاشی كرد بۆ هاوكاریكردنی هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له پرۆسه‌ی كوشتنی به‌غدادیدا.
ئیگۆر كوناشینكۆڤ، ئه‌فسه‌ری باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی خوێنده‌وه و تێشیدا رایگه‌یاند، زانیاریان له باره‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كانی ژێر هه‌ژموونی توركیا له ئیدلب نییه.