فه‌ره‌نسا بیركردنه‌وه‌یه‌كی جیاوزی له‌باره‌ی كوژرانی به‌غدادی هه‌یه
له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش به‌رده‌وام ده‌بین
K24- هه‌ولێر:
فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه راگه‌یه‌ندراوه، مانای وا نییه كه رێكخراوه‌كه‌ی له‌ناوچووبێت، دووپاتیشده‌كاته‌وه، "له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش به‌رده‌وام ده‌بین".
فلۆرانس بارلی، وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسا له دوو تویتید جیاوازدا له تۆڕی تویته‌ر گوتی: "كوژرانی به‌غدادی كوژرانی ته‌نیا تیرۆریستێكه، به‌ڵام رێكخراوه‌كه‌ی هه‌ر ماوه. له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان به هه‌موو تواناكانمانهوه له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش به‌رده‌وام ده‌بین".
بارلی كه نوێنه‌رایه‌تی وڵاته‌كه‌ی له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش ده‌كات و ڵاته‌كه‌ی به یه‌كێك له دیارترین ئه‌ندامی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه داده‌نرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "پیرۆزبایی له هاوپه‌یمانه ئه‌مه‌ریكییه‌كانمان ده‌كه‌م بۆ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه، ئه‌مڕۆ به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت له هه‌موو قوربانییه‌كانی شێتایه‌تی به‌غدادی و شوێنكه‌وتووانی ده‌ڕوانم".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كوژرانی سه‌ركرده‌ی داعشی له‌لایه‌ن هێزه تایبه‌ته‌كانی وڵاته‌كه‌یه‌وه له ناوچه‌ی ئیدلبی باكووری رۆژئاوای سووریا راگه‌یاند.
لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا دووپاتیكرده‌وه، هیچ زانیارییه‌كیان له‌به‌رده‌ست نییه، كه كوژرانی به‌غدادی پشتڕاست بكاته‌وه و گوتیشی: به‌تایبه‌ت كه ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه هه‌واڵی له‌مشێوه‌یه راده‌گه‌یه‌ندرێت، ئه‌و قسانه‌ی تره‌مپیشی ره‌تكرده‌وه، كه گوتبووی: رووسیا هاوكاری فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكای كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له ئاسمانی ئیدلب ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌نجام بده‌ن، كه سه‌ركرده‌ی داعشی تێدا كوژرا.
H.B