تره‌مپ رێنمایی نوێی بۆ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه‌

"ئێوه‌ سنوور بپارێزن و ئێمه‌ش پارێزگاری له‌ نه‌وتی سووریا ده‌كه‌ین"

K24- هه‌ولێر:

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته‌ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌ ببنه‌ پۆلیس بۆ پاسه‌وانیكردن له‌ سنووره‌كانیان و ئێمه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ین پارێزگاری له‌ نه‌وتی سووریا بكه‌ین.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا هاتووه، ئه‌مڕۆ‌ روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، زیاتر لە 500 سەربازی ئەمەریكی بە چەك و پێداویستییە سەربازییەكانیانه‌وه‌ گەڕاونەتەوە بنكەی سەربازییەكەیان لە تەل تەمر و تل بیدەر، كە دەكەوێتە نزیك رێگەی سەرەكی ئێم فۆر.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ماوەی پێنج رۆژی رابردوودا چەند فرۆكەیەكی ئەمەریكی بە كەرەستەی سەربازییەوە جموجۆڵێكی زۆریان لە فڕۆكەخانەی سرینی سەربازیی لە نزیك كۆبانێ ھەبووە.

H.B