تره‌مپ باسی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی ئه‌و هێرشه ده‌كات كه به‌غدادی تێیدا كوژرا
"ده‌بوایه له مێژه به‌غدادیمان له‌ناوبردبا"
K24- هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌دووری نه‌زانی، كه گرته ڤیدیۆی ئه‌و هێرشه‌ی فڕۆكه و سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا بڵاوبكه‌نه‌وه، كه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، سه‌ركرده‌ی رێكخراوی داعشی تێدا كوژرا.
تره‌مپ له گوته‌یه‌كدا به‌ر له به‌ڕێكه‌وتنی بۆ ویلایه‌تی شیكاگۆ، له بنكه‌ی ئه‌ندروز له واشنتن رایگه‌یاند، "ئێمه بیر له له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: ئایا من بیر له بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆی هێرشه‌كه ده‌كه‌مه‌وه؟ ئایا چه‌ند به‌شێك له‌و ڤیدیۆیه ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین بۆ بڵاوكردنه‌وه. وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌ڵێیه".
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئێمه‌ی پشوویه‌كی كۆتایی هه‌فته‌ی زۆر خۆشمان له وڵاته‌كه‌مان هه‌بوو. ئێمه كه‌سێكمان له‌ناوبرد، كه پێویست بوو له‌مێژه له‌ناوبردرابا، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه زوو نه‌كرا.. به‌غدادی زیانی زۆر گه‌وره‌ی به ئێمه گه‌یاند".
ئه‌مه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تۆڕی هه‌واڵی "فۆكس نیوز" بڵاویكرده‌وه، ته‌رمی خه‌لیفه‌ی داعش، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، كه شه‌وی شه‌ممه له ئۆپراسیۆنێكی سوپای ئه‌مه‌ریكادا له "ئیدلب"ـی سووریا كوژرا، فڕێدراوه‌ته ناو ده‌ریا، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناوی ئه‌و ده‌ریایه بكات.
سه‌رچاوه: abc news
H.B