حكوومەتی توركیا قەیوومی بۆ شارەوانی جزیرێ دیار كرد

سەرۆك شارەوانییەكان بە بڕیاری حكوومەت لادران

K24 - ھەولێر

حكوومەتی توركیا قەیوومی بۆ شارەوانی جزیرێ لە باكووری كوردستان دیار كرد، كە پێشتر سەرۆكی شارەوانی ئەو شارەی دوور خستووەتەوە.

بەگوێرەی زانیاری پەیامنێرانی كوردستان24 لە باكووری كوردستان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی توركیا محەمەد زرغ سەرۆكی شارەوانی جزیرێ-یان لەوە ئاگادار كردووەتەوە كە لە شوێنی ئەو قەیوومیان داناوە.

بەپێی زانیارییەكان، لە شوێنی محەمەد زرغ سەرۆكی شارەوانی جزیرێ داود سینگول وەك قەیووم بۆ ئەو شارەوانیەی باكووری كوردستان دیاركرا.

پەیامنێرانمان ئاماژەیان بەوەشكرد، ئەمڕۆ ھێزەكانی پۆلیسی توركیا لەسەر رێگاكانی شارەوانی جزیرێ بڵاوەیان پێكراوە.

لە ھەڵبژاردنەكانی 31ی ئاداری ئەمساڵ پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) توانی رێژەی 77%ی دەنگەكانی جزیرێ بە دەست بێنێت و محەمە زرغ لەسەر لیستی ھەدەپە بە سەرۆكی شارەوانی جزیرێ ھەڵبژێردرا.

ھ.م