سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان ده‌ستی له كار كێشایه‌وه
نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه پێشكه‌ش به سه‌رۆكی لوبنان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌عد حه‌ریری، سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند و به گوێره‌ی میدیاكانی لوبنانیش، ده‌چێته كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی لوبنان، بۆ ئه‌وه‌ی نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه، پێشكه‌ش به سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته بكات.
حه‌ریری له تویته‌ری خۆیه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه: "نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه پێشكه‌ش به سه‌رۆكی وڵات ده‌كه‌م، پۆست دێت و ده‌ڕوات، گرنگ سه‌لامه‌تی وڵاته و هیچ كه‌سێكیش له وڵاته‌كه‌ی گه‌وره‌تر نییه".
به گوێره‌ی ده‌ستووری لوبنان، سه‌رۆكی وڵات بۆی هه‌یه ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران په‌سه‌ند نه‌كات و ره‌تی بكاته‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه خۆپیشاندان له دژی حكوومه‌ت و حزبوڵڵای لوبنانی له به‌یرووتی پایته‌خت به‌ڕێوه‌ده‌چێت و خۆپیشانده‌ران داوای خزمه‌تگوزاریی ده‌كه‌ن.
ئ. م