تره‌مپ كوژرانی شوێنگره‌وه‌ی به‌غدادیشی راگه‌یاند
تره‌مپ: ئه‌و كه‌سه‌ی كوژراوه دوای به‌غدادی یه‌كه‌م كه‌سی داعش بوو
K24- هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، سوپای ئه‌مه‌ریكا ئه‌و كه‌سه‌شی كوشت كه پێشبینی ده‌كرا له شوێنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ببێته خه‌لیفه‌ی داعش.
له تویتێكدا تره‌مپ نووسیویه‌تی، "ئێستا پێیان راگه‌یاندم، كه هێزه‌كانمان یه‌كه‌م شوێنگره‌وه‌ی به‌غدادییان كوشت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌و كه‌سه‌ی كوژراوه دوای ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی یه‌كه‌م كه‌سی رێكخراوه‌كه بوو".
تره‌مپ ناوی ئه‌و كه‌سه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه كه ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌ڵام دوێنێ دووشه‌مه ئه‌مه‌ریكا كوژرانی "ئه‌بو حه‌سه‌ن ئه‌لموهاجیر"، وته‌بێژی رێكخراوی داعش و سه‌ركرده له‌و رێكخراوه‌ی راگه‌یاند.
Just confirmed that Abu Bakr al-Baghdadi’s number one replacement has been terminated by American troops. Most likely would have taken the top spot - Now he is also Dead!
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) October 29, 2019
رۆژی یه‌كشه‌ممه، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، هێزه تایبه‌ته‌كانی وڵاته‌كه‌ی هێرشێكی بوێرانه‌ی له باكووری رۆژئاوای سووریا به به‌شداری 8 هێلیكۆپته‌ر و ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ربازان ئه‌نجامدا و له‌و هێرشه‌دا ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، سه‌ركرده‌ی داعش دوای شكستهێنانی له هه‌ڵاتن، خۆی له‌ناو تونێلێكدا ته‌قانده‌وه و 3 منداڵی خۆشی له‌گه‌ڵ خۆی كوشت.
H.B