پەرلەمان دەنگ لەسەر پێشنیازی یاسای تاپۆكردنی خانووە زێدەڕۆكان دەدات
پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە
K24 - ھەولێر
پەرلەمانی كوردستان دەنگ لەسەر پێشنیازی یاسای تاپۆكردنی خانووە زێدەڕۆكان دەدات و خوێندنەوەی یەكەمیش بۆ دوو پێشنیازی یاسا دەكات.
بڕیارە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، پەرلەمانی كوردستان كۆ ببێتەوە، بەپێی بەرنامەی كار كە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بڵاوی كردووەتەوە، كۆبوونەوەكە سێ تەوەر لە خۆی دەگرێت، كە بریتین لە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازی یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له هه‌رێمی كوردستان) و پێشنیازی یاسای (ریكلامى بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان ).
ھەروەھا پەرلەمان دەنگ لەسەر پێشنیازی یاسای به‌خاوه‌نكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ى زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر كراوه له سنوورى شاره‌وانییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، دەدات.