هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی: به‌م زووانه‌ 100 ئۆتۆمبێلی جۆری هامڤی راده‌ستی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ین

هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كوردستان 24: ئه‌ركی قورستر له‌ كوشتنی به‌غدادیمان ماوه‌

K24- هه‌ولێر:

گوتەبێژی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش بۆ کوردستان ٢٤ی دووپاتی كرده‌وه‌، مێژوو لەبیری ناکات کە خەڵکی کوردستان و پێشمەرگە یەکەم لایەن بوون داعشیان بەزاند.

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ كوردستان 24، کۆڵۆنێڵ مایلیس کاگینس  گوتەبێژی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش بە کوردستان٢٤ی گوت: کوشتنی بەغدادی بەجێگەیاندنی ئەرکێکی قورس بوو، بەڵام هێشتا ئەرکی قورسترمان ماوە.

لەبارەی هاوکاریی هێزەکانی پێشمەرگەشەوە، مایلیس گوتی: بەم زووانە زیاتر لە ١٠٠ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش لە جۆری هامڤی و سیستەمی هاوەن و چەند سیستەمێکی دیکە دەدەینە پێشمەرگە، جیا لەوەش لەگەڵ هەولێر و بەغدا لە ڕێگای راوێژکارەکانمانەوە هەوڵ دەدەین میکانیزمێك بۆ ئەنجامدانی کاری هاوبەش لە ناوچە جێناکۆکەکان دیار بکەین.

H.B