هاوپهیمانیی نێودهوڵهتی: بهم زووانه 100 ئۆتۆمبێلی جۆری هامڤی رادهستی پێشمهرگه دهكهین
هاوپهیمانیی نێودهوڵهتی بۆ كوردستان 24: ئهركی قورستر له كوشتنی بهغدادیمان ماوه
K24- ههولێر:
گوتەبێژی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش بۆ کوردستان ٢٤ی دووپاتی كردهوه، مێژوو لەبیری ناکات کە خەڵکی کوردستان و پێشمەرگە یەکەم لایەن بوون داعشیان بەزاند.
لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ كوردستان 24، کۆڵۆنێڵ مایلیس کاگینس گوتەبێژی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش بە کوردستان٢٤ی گوت: کوشتنی بەغدادی بەجێگەیاندنی ئەرکێکی قورس بوو، بەڵام هێشتا ئەرکی قورسترمان ماوە.
لەبارەی هاوکاریی هێزەکانی پێشمەرگەشەوە، مایلیس گوتی: بەم زووانە زیاتر لە ١٠٠ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش لە جۆری هامڤی و سیستەمی هاوەن و چەند سیستەمێکی دیکە دەدەینە پێشمەرگە، جیا لەوەش لەگەڵ هەولێر و بەغدا لە ڕێگای راوێژکارەکانمانەوە هەوڵ دەدەین میکانیزمێك بۆ ئەنجامدانی کاری هاوبەش لە ناوچە جێناکۆکەکان دیار بکەین.
H.B