سەدر یەخەی عەبدولمەھدی بەرنادات

سەدر: بە مانەوەی عەبدولمەھدی عێراق وەك سووریا و یەمەنی لێدێت

K24 - ھەولێر

سەرۆکی رەوتی سەدری پێیوایە، سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق دەبێتە هۆکارێک بۆ بەردەوامبوونی خوێنڕشتن و دووبارەبوونەوەی سیناریۆی یەمەن و سووریا لە عێراق.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئەگەر دوێنێ بەشار ئەسەد و عەبد رەبە مەنسوور هۆکاری نەهامەتییەکان سووریا و یەمەن بوون، ئەوا ئێستا عادل عەبدولمەهدی بە مانەوەی لە دەسەڵات دەبێتە هۆکارێک بۆ وێرانبوونی عێراق.

سەرۆکی رەوتی سەدر روونیدەکاتەوە، بەڵێی لەکارلادانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی وەرگرتووە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بەوەبدات، ئەو کەس و لایەنانە کێن، کە پشتگیریان لەلادانی سەرۆک وەزیران کردووە لە پۆستەکەیدا.

سەدر ئاشکراشی دەکات، ئەگەر سەرۆک وەزیران لەکارلانەدرێت ئەوا ئامادەنییە لە داهاتوودا هاوپەیمانێتی لەگەڵ هیچ لایەنێک ببەستێت.

ھ.م