"به‌غدادی به ئه‌مه‌ریكییه‌كانی گووت له نیویۆرك ده‌تانبینمه‌وه"
نووسه‌رێكی سعوودی چه‌ندین گومان له‌سه‌ر كوژرانی به‌غدادی ده‌وروژێنێ
K24 - هه‌ولێر:
نووسه‌ریكی سعوودی گومانی له كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعش هه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كان و ده‌ڵێت: "راگه‌یاندنی كوشتنی به‌غدادی له‌لایه‌ن واشنتن و شاردنه‌وه‌ی پارچه‌كانی جه‌سته‌ی وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئوسامه بن لادن، رێبه‌ری پێشووی رێكخراوی قاعیده كردیان، وایانكردووه ده‌سته‌بژێرێك گومانیان له راستی و دروستی ئۆپراسیۆنی كوشتنی به‌غدادی بۆ درووست ببێت".
هانی ئه‌لزاهری، نووسه‌ری سعوودی له‌وباره‌یه‌وه وتارێكی نوسیووه و ده‌ڵێت: "ناتوانین گفتوگۆ له‌سه‌ر بابه‌تێكی له‌و جۆره بكه‌ین له كاتێكدا به‌ڵگه‌ی روون به‌رده‌ست نه‌بێت له ئۆپراسیۆنی كوشتنی به‌غدادی و هه‌ر سیناریۆیه‌كی دیكه‌دا، به‌ڵام من ده‌مه‌وێ له‌باره‌ی كه‌سایه‌تی به‌غدادی قسه بكه‌م و ئه‌و نه‌خشه‌رێیه سه‌رنجڕاكێشه باسبكه‌م كه ده‌گاته كۆتاییه‌كی راسته‌قینه وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌غدادی پێیگه‌یشت".
ئه‌و نووسه‌ره هه‌ندێك زانیاریی له‌باره‌ی قۆناغه‌كانی پێگه‌یاندنی به‌غدادی (ئیبراهیم عه‌واد ئه‌لبدری) باسكردووه و ده‌ڵێت: "به‌غدادی ماوه‌ی 5 ساڵ له گرتووخانه‌ی بوكا له‌ناو بنكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكییه‌كان و به چاودێری ئه‌وان ژیاوه".
ئه‌وه‌شی بیرهێناوه‌ته‌وه كه جه‌نه‌راڵ كینس كینگ له دیدارێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی به‌غدادی باسیكردووه كاتێك له گرتووخانه‌ی بوكا كاریكردووه و به‌باشی بیرییه‌تی كه ئیبراهیم عه‌واد به‌دری سامه‌ڕایی كه دواتر ناوی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی لینرا، كاتێك له زیندان ده‌رچووه گوتویه‌تی: "له نیویۆرك ده‌تانبینمه‌وه گه‌نجه‌كان".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "بۆیه ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی به‌كارهێناوه، چونكه ئه‌و خێوه‌تگه‌یه‌ی به‌غدادی تێدابوو، زۆربه‌ی ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه‌كانی ئه‌و شوێنه خه‌ڵكی نیویۆرك بوون".
ئه‌و نووسه‌ره ده‌ڵیت، نیشانه‌ی سه‌رسوڕمانی زۆر هه‌ن له‌باره‌ی چۆنێتی قه‌بووڵكردنی به‌یعه‌تدان به به‌غدادی له‌لایه‌ن رێكخراوه تیرۆریستییه‌كه‌وه كه تازه له بنكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكییه‌كان هاتبێته ده‌ره‌وه و ماوه‌ی 5 ساڵی له‌و بنكه‌یه به‌سه‌ربردبێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بێ دادگاییكردن ئازاد كرابێت و ته‌نانه‌ت وه‌ك ترۆریسته‌كانی دیكه ره‌وانه‌ی گوانتانامۆ نه‌كرابێت!".
نووسه‌ره سعوودییه‌كه له كۆتایی وتاره‌كه‌یدا ده‌ڵێت، پرسیاری زۆرتان هه‌یه بیكه‌ن، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه هیچ وه‌ڵامێكی قایلكه‌رتان له‌باره‌ی پرسیاره‌كانتانه‌وه ده‌ستناكه‌وێت".