گرافیك.. داواكارییه‌ ئابوورییه‌كان جیهان ده‌هه‌ژێنێت

زۆرترین خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌مساڵی جیهان له‌ مانگی ئوكتۆبه‌ر روویاندا

K24 - هه‌ولێر:

مانگی ئۆكتۆبەر، كە بە مانگی دەربڕینی تووڕەبوون دەناسرێت، تێیدا 11 وڵات لە 3 كیشوەردا رووبەڕووی زنجیرەیەك جووڵەی شه‌قام و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بوونه‌ته‌وه‌. دیارترین بیانو بۆ ئەنجامدانی ئەو خۆپیشاندانانە، خراپی دۆخی ئابووری و كۆمەڵایەتی و ھەروەھا شكستی سیاسەتی حكوومەتەكانە.

ھەڵمەتی خۆپیشاندانەكان لە ھۆنگ كۆنگەوە دەستیپێكرد، خۆپیشاندانێك كە بە ھەڕەشەیەكی نێودەوڵەتی ناسرا و باسێكی گەورەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەدوای خۆیدا ھێنا، لە ئەندوونیسیاش بەھەمان شێوە قوتابیان بەردەوامن لە ناڕەزایەتی دەربڕین، به‌رامبه‌ر بەو گۆڕانكارییانەی كە وەك دەستپێشخەرییەك بۆ یاسای تاوانباری خراوەتەڕوو.

سەبارەت بە عێراق و لوبنان، گرنگترینی ئەو داواكارییانەی كە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە دەكرێت، باشتركردنی دۆخی ئابووری و كۆمەڵایەتییە و داوای گۆڕینی ریشەیی لەسەرجەم دامودەزگا حكومەییەكان دەكرێت بە گۆڕینی دەسەڵاتیشەوە، تاوەكوو ئێستاش ھەردوو حكوومەتی عێراق و لوبنان بۆ دەرچوون لەو قەیرانە، بەدوای چارەسەرێك دەگەڕێن.

ھاوكات لە ئەمه‌ریكای لاتین، ژمارەیەك وڵات بەھەمان شێوە دەستیان بە خۆپیشاندان كرد.

لە ئیكوادۆر، بەھەزاران كەس خۆپیشاندانێكیان بەرەو كیتۆی پایتەخت رێكخست، وەك ناڕەزایەتییەك بۆ ئەو بەدواداچوونانەی كە دەكرێت لە وڵاتەكەیان و تەنانەت دانیشتوانی چیلی و ھایتیش بەھەمان شێوە، بەھۆی مەترسییەكانی سەر ئابووری رژانە سەر شەقامەكان.

وڵاتانی ئەوروپیش بێبەش نەبوون لەو خۆپیشاندانانەی لە ژمارەیەك وڵاتی جیھان ئەنجامدەدرێت، بە ھەزاران دانیشتووی ھەرێمی كەتەلۆنیا بەمەبەستی جەخت كردنەوە لەسەر داواكانیان بۆ سەربەخۆیی و جیابوونه‌وه‌یان له‌ ئیسپانیا، رژانە سەر شەقامەكان و لە ئەنجامدا رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ پۆلیسی لێكەوتەوە.

له‌ شەقامەكانی فەرەنسا، كۆمەڵێك جووڵەی ناڕەزایی دەربڕینیان رێكخست، كە خۆی لە خۆپیشاندانەكانی ھێلەك زەردەكان و رێپێوانێكی ئەمنی و خۆپیشاندانەكانی دژ بە قۆرخكاری دەسەڵات دەگرێتەوە.

لە رووسیاش بەھەمان شێوە، مۆسكۆی پایتەخت بووە گۆڕەپانێك بۆ ناڕەزایی دەربڕین، لەھۆڵەنداش جووتیاران توڕەبوونی خۆیان لە سیاسەتی حكوومەتەكەیان دەربڕیوە، بەوەی كە زیان بە بەرژەوەندییەكانیان دەگه‌یه‌نێت.

جگە لەم 11 وڵاتە، دیار نییە ئۆكتۆبەری تووڕە، چەند وڵاتی دیكە دەگرێتەوە، ئەمەش لە كاتێكدایە كە وڵاتە پێشكەوتووەكانی وەك یەكێتی ئەوروپا و  جووتیارەكانی، دژی دەسەڵاتدارانی وڵاتەكەیان خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە، سەرەڕای ھەموو ئەمانەش دیار نییە لە مانگی تشرینی دووەمدا، داخۆ داواكاریی خۆپیشاندەران جێبەجێدەكرێت، یاخوود دۆخەكە بەرەو خراپتریش دەڕوات.

H.B

Fly Erbil Advertisment