عامری: سیسته‌می په‌رله‌مانی له عێراق شكستی هێناوه
داوای گۆڕینی سیسته‌مه‌كه ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح، راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی دۆخی عێراق بڵاوكرده‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، چاره‌سه‌ری راسته‌قینه له رێگه‌ی داڕشتنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی ده‌بێت له ژێر سایه‌ی ده‌ستووری عێراق.
عامری له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات، رێز له‌و پێشنیاز و ده‌ستپێشخه‌ریانه ده‌گرێت كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و جێبه‌جێكردنی داوای ره‌وای خۆپیشانده‌ران پێشكه‌ش كراوه، به‌ڵام چاره‌سه‌ری راسته‌قینه، له رێگه‌ی گۆڕانكاری جه‌وهه‌ری له ژێر سایه‌ی ده‌ستوور، له هه‌ندێك بڕگه و مادده‌ی ده‌ستووردا ده‌بێت.
عامری ده‌ڵێت: "سیسته‌می په‌رله‌مانی شكستی هێناوه و چیدیكه سوودی نییه، بۆیە ده‌بێت له رێگه‌ی هه‌مواره‌وه سیسته‌مه‌كه بگۆڕێك بۆ سیسته‌مێك كه له‌گه‌ڵ ره‌وشی ئێمه بگونجێت".
عامری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و پارێزگاره‌كان له عێراق، به شكستخواردوو وه‌سف ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته ئه‌و ئه‌نجوومه‌نانه هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه و پارێزگارێك راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵبژێردرێت.
خۆپیشاندانه‌كانی عێراق له سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ده‌ستیان پێكرد، به‌ڵام له 25ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ژماره‌ی خۆپیشانده‌ران زیاتر بووه و خۆپیشانده‌ران ئاماده‌نین گۆڕه‌پانه‌كان چۆڵ بكه‌ن و به مه‌رجی گۆڕانكاری ریشه‌یی، ئاماده‌ن بچنه‌وه ماڵه‌وه.
ئ. م