داعشه‌كانی میسر به‌یعه‌ت به سه‌ركرده نوێیه‌كه‌ی رێكخراوه‌كه‌یان ده‌ده‌ن
له ته‌لیگرامه‌وه رایگه‌یاندووه
K24- هه‌ولێر:
لقی ویلایه‌تی سینای رێكخراوی داعش له میسر به‌یعه‌تی به سه‌ركرده نوێیه‌كه‌ی رێكخراوه‌كه‌یدا.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، دوای كوژرانی به‌غدادی، ویلایه‌تی سینای داعش له رێگه‌ی ته‌لیگرامه‌وه به‌یعه‌تدانی خۆی به ئه‌بی ئیبراهیم هاشمی ئه‌لقه‌رشی راگه‌یاند.
ویلایه‌تی سینای داعش وێنه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له دیمه‌نه‌كه‌یدا 24 چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه له‌ژێر دره‌خته‌كان ده‌رده‌كه‌ون و له ژێر وێنه‌كه به زمانی عه‌ره‌بی نووسراوه، "جانب من بيعة جنود الخلافة لأمير المؤمنين الشيخ المجاهد أبي إبراهيم الهاشمي القرشي"، واتا "لایه‌نێك له به‌یعه‌تی سه‌ربازانی خه‌لافه‌ت بۆ ئه‌میری موئمنین شێخ موجاهد ئه‌بی إبراهیم هاشمی ئه‌لقه‌رشی".
دوای كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، سه‌ركرده‌ی رێكخراوی داعش له هێرشێكی ئه‌مه‌ریكادا، رۆژی پێنجه‌شه‌ممه‌ی رابردوو داعش به‌یعه‌تدانی خۆی به ئه‌بو ئیبراهیم هاشمی ئه‌لقه‌رسی، سه‌ركرده‌ی نوێی داعش راگه‌یاند.
ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له كرده‌یه‌كی سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا له به‌ره‌به‌یانی رۆژی 27ی مانگی رابردوودا له ناوچه‌یه‌كی سه‌ر به پارێزگای ئدلب له باكووری سووریا كوژرا.
H.B