ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له‌باره‌ی "ده‌ستگیركردنی عه‌بادی" به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه
"چه‌كداری نه‌ناسراو له ده‌وروبه‌ری ماڵی عه‌بادی جووڵه‌یان كردووه"
![](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/resources/files/2019/11/AAALABADIIII.jpg)
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق، له‌باره‌ی هه‌واڵی هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، هیچ یاداشتێك بۆ ده‌ستگیركردنی حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌رنه‌كراوه و ناوبراو ده‌ستگیر نه‌كراوه.
ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ناوه‌ندی میدیایی ئه‌نجوومه‌ن، به‌یاننامه‌یه‌كی هاوپه‌یمانێتی نه‌سریان بینیووه باسی له هه‌وڵی ئابڵۆقه‌دانی ماڵه‌كه‌ی عه‌بادی كردووه و پرسیاریان له‌باره‌ی بوونی یاداشتی ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن دادگاوه كردووه، ئایا فه‌رمانی له‌و جۆره ده‌ركراوه یان نا، هه‌ر بۆیه ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری روونیده‌كاته‌وه هیچ یاداشت و فه‌رمانێكی له‌و جۆره‌یان ده‌رنه‌كردووه.
له به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریدا هاتووه "ئه‌گه‌ر هه‌ر فه‌رمان و یاداشتێكی له‌و جۆره دژی هه‌ر كه‌سێك ده‌ربكرێت، لایه‌نی جێبه‌جێكاری فه‌رمانه‌كه لایه‌نه په‌یوه‌ندار و تایبه‌تمه‌نده‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌بن كه لای هه‌مووان ناسراون و له چوارچێوه یاساییه‌كه‌ی خۆی ده‌رناچێت.
پێشتر ئۆفیسی عه‌بادی بوونی هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی نه‌سری ته‌ئكید كردبووه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا، له‌وباره‌یه‌وه بڵاویانكرده‌وه كه جووڵه‌ی نامۆیان بینیووه له‌لایه‌ن چه‌كداره نه‌ناسراوه‌كانه‌وه له ده‌وروبه‌ری شوێنی مانه‌وه‌ی عه‌بادی و ماڵه‌كه‌ی.