وڵاتانی كه‌نداو چاوه‌ڕێی گه‌رده‌لوولێكی خوله‌گه‌یین
كه‌شناسی هۆشداری ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
روانگه‌كانی كه‌شناسی له سعوودیه، ئیمارات و سه‌ڵته‌نه‌ی عومان پێشبینی ده‌كه‌ن، گه‌رده‌لوولی خولگه‌یی "مه‌ها" كه ئێستا له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای عه‌ره‌ب چه‌قی گرتووه، بۆ گه‌رده‌لوول و بۆرانێكی به‌هێزی خولگه‌یی پله یه‌ك بگۆڕێت و هۆشداریش ده‌ده‌نه وڵاتانی ناوچه‌كه.
روانگه‌ی كه‌شناسی عومان دووپاتیكرده‌وه، خێرایی با له چه‌قی گه‌رده‌لووله‌كه ده‌گاته 65 گرێ و ئێستا له نزیكترین خاڵی وڵاته‌كه‌یان "ره‌ئس ئه‌لمه‌دره‌كه" ده‌كه‌وێته دووری 850 كیلۆمه‌تر و به ئاراسته‌ی باكوور و باكووری رۆژئاوا به‌ره‌و ناوه‌ڕاستی ده‌ریای عه‌ره‌ب به‌ڕێوه‌یه.
روانگه‌ی ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، پێشبینی ده‌كرێت گه‌رده‌لووله‌كه رێڕه‌وه‌كه‌ی به‌ره‌و كه‌ناره‌كانی هیندستان بگۆڕێت.
* مستجدات الحالة المدارية #مها:
— الأرصاد العمانية (@OmanMeteorology) November 3, 2019
العاصفة المدارية ( مها) المتواجدة شرق وسط #بحر_العرب تتطور الى اعصار مداري من الدرجة الأولى بسرعة رياح حول المركز تصل إلى 65 عقدة وتبعد حاليا 850 كم عن أقرب نقطة في السلطنة (رأس مدركة) مع استمرار تحركه بإتجاه الشمال / الشمال الغربي نحو وسط بحرالعرب
تقرير رقم (٦) عن الحالة المدارية في بحر العرب#بحر_العرب#مها#كيار pic.twitter.com/ZIMb650uyK
— الهيئة العامة للطّيران المدني (@PACAOMAN) November 3, 2019
لای خۆشیه‌وه ده‌سته‌ی گشتیی روانگه و پاراستنی ژینگه له سعوودیه ئاشكرایكرد، دوایین پێشبینییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، "گه‌رده‌لوولی مه‌ها بۆ گه‌رده‌لوول و بۆرانێكی به‌هێزی خولگه‌یی له پله‌ی یه‌ك ده‌گۆڕێت" و ده‌كه‌وێته نێوان هێڵی درێژی 66.2 پله له رۆژهه‌ڵات و بازنه‌ی پانی 17.6 پله له باكوور.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، خێرایی با له سه‌نته‌ری گه‌رده‌لووله‌كه ده‌گاته 60 بۆ 65 گرێ "110 تا 120كم له كاتژمێرێكدا" و به ئاراسته‌ی باكوور و باكووری رۆژئاوای له ناوه‌ڕاستی ده‌ریای عه‌ره‌ب به خێرایی 6 گرێ به‌ڕێوه‌یه.
پێشبینیشی كرد، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری داهاتوودا گه‌رده‌لووله‌كه به‌هێزتر ببێت و بگاته پله 2.
هه‌روه‌ك روانگه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه، حاڵه‌تی خولگه‌یی "كیار" له ده‌ریای عه‌ره‌ب خه‌ریكه چالاك ده‌بێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌شێك له كه‌نداوی عه‌ده‌ن و سۆماڵ درووستكردووه و پێشبینی ده‌كرێت بار و بۆرانیكی به‌هێزی هه‌ڵگرتبێت و له 24 كاتژمێری داهاتووشدا شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاو به‌خۆیانه‌وه ببینن.
روانگه‌كه دووپاتیشیكرده‌وه، تا ئێستا پێشبینییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌و گه‌رده‌لووله كاریگه‌ری ئه‌وتۆی له‌سه‌ر كه‌ش و هه‌وای سعوودییه نابێت.
?
— الهيئة العامة للأرصاد وحماية البيئة (@PmeMediacen) November 2, 2019
متابعة مستجدات الحالات المدارية #كيار و #مها #نرصد_ونحمي #نحميها pic.twitter.com/iFZtf6hsxX
له لایه‌كی دیكه‌وه ناوه‌ندی نیشتیمانی بۆ چاودێری كه‌ش و هه‌وا له ئیمارات رایگه‌یاند، گه‌رده‌لوولی خولگه‌یی مه‌ها له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای عه‌ره‌ب بۆ باهۆزێكی خولگه‌یی به‌هێز له پله یه‌ك گۆڕاوه و ده‌كه‌وێته نێوان بازنه‌ی پانی 17.6 باكوور و هێڵی درێژی 65.9 رۆژهه‌ڵات و خێرایی با له چه‌قی گه‌رده‌لووله‌كه ده‌گاته 120 بۆ 130 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا.
پێشبینیش ده‌كات، له 24 كاتژمێری داهاتوودا خێرایی با له ده‌وری چه‌قه‌كه‌ی بگاته 160 بۆ 170 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا و دواتر بۆ رۆژی سێشه‌ممه ئاراسته‌كه‌ی به‌ره‌و باكووری رۆژهه‌ڵات بگۆڕێت.
سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری ئه‌و گه‌رده‌لووله له‌سه‌ر ئیمارات، روانگه‌كه گوتی: ئه‌مشه‌و كاریگه‌رییه‌كه‌ی له ده‌ریای عومان ده‌رده‌كه‌وێت و پێشبینی ده‌كرێت له رۆژی دووشه‌ممه‌وه تا چوارشه‌ممه ناوچه كه‌ناراوه‌كانی رۆژهه‌ڵات بكه‌ونه به‌ر كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كان.
فه‌رمانگه‌ی فریاگوزاری و قه‌یرانه‌كانی ئیماراتیش هۆشداری دا، كه پێشبینی ده‌كرێت له سبه‌ی دووشه‌ممه‌وه به‌هۆی ئه‌و گه‌رده‌لووله و به‌رزبوونه‌وه‌ی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا، به‌شێك له ناوچه نزمه كه‌ناراوییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته ژێرئاو بكه‌ون.
داواشی له هاووڵاتیان كرد، زۆر به وریاییه‌وه ره‌فتار له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا بكه‌ن و خۆیان له ناوچه كه‌ناراوییه‌كانی رۆژهه‌ڵات به دوور بگرن.
H.B
الأحد 2019/11/3 آخر تطورات الحالة المدارية #مها في بحر العرب.
— المركز الوطني للأرصاد (@NCMS_media) November 3, 2019
#المركز_الوطني_للأرصاد #حالة_مدارية #بحر_العرب pic.twitter.com/SSUZwMoeuJ
الأحد 2019/11/3 آخر تطورات الحالة المدارية #مها ومسارها الحالي و المتوقع في بحر العرب.#المركز_الوطني_للأرصاد #حالة_مدارية #بحر_العرب pic.twitter.com/7wu4yi0lJF
— المركز الوطني للأرصاد (@NCMS_media) November 3, 2019